ئاسایشی هەولێر زانیاری لەسەر ئەو ژنەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (هە،ڕ،ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڕەکی ئەندازیاران لە شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە20ی حوزەیران، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، “هێرشەکە بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی (ئەڤین) و برینداربوونی خوشکی هاوسەرەکەی، دواتر تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کردوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو تۆمەتبارەی چەکەکەی بە تۆمەتبار (هە،ڕ) داوە بەناوی (م،ر) لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکراوە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا