بۆچی تاڵیبان بە ئاسانی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد؟

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری ڕوسیا، ڕوونی کردەوە بۆچی تاڵیبان هێندە بە ئاسانی دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت.

سایمۆن شانکین ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ڕوسیا، ڕوونی کردەوە دەست بەسەرا گرتنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە هێندە بە ئاسانی، بەهۆی پاڵپشتی جەماوەرەوە بووە.

ئەو ئەفسەرە ڕوسیە بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاند:”هۆکاری پشتگیری جەماوەری ئەفغانستان بۆ تاڵیبان، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئەمریکیەکان لە ماوەی 20ساڵدا لە ئەفغانسیان”.

سایمۆن بە میدیاکانی ڕوسیای ڕاگەیاند”ئەمریکیەکان هیچیان بۆ گەلی ئەفغانستان نەکردووە، لە ماوەی بیست ساڵدا تەنها دۆلاریان فڕێدا، کە نەگەیشت بە تەواوی جەماوەرەکە هەربۆیە، چوونە ناو کابولی پایتەختەوە قورس نەبوو”.

تاڵیبان کۆنتتۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد، زۆرێک لە ناوچە گەورەکانی ئەفغانستانی گرتەوە، هەروەها زۆربەی دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆنترۆڵ کرد، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا