موعین کازمی: لە 15 ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، وادەی بڵاوکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لە ڕۆژنامەی فەرمی نزیکبووەتەوە و لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، پێش دوو ڕۆژ لیژنەی دارایی بەمەبەستی پەسەندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرد و لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا پەسەنددەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پلانە گونجاوەکانی حکومەت بۆ سێ ساڵی داهاتوو، جێجەجێکردنی یاساکە دەبێتە شۆڕشێکی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا.

ڕوونیکردەوە، هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ڕوو لە دادگای باڵای فیدڕاڵی نەکرێت بۆ تانەدان لە یاسای بودجە، بەتایبەتی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە کوردستان بەهۆی ئەوەی دەستووریی و دادپەروەرانەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا