عێراق سێ بژاردە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەل هەرێم دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری نەوتی عێراق، سێ بژاردە لەبەردەم هەرێم دادەنێت تاوەکو نەوت ڕادەست بکات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، تەنها سێ ڕێگە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دۆسیەی نەوت و وزە لە هەرێمی کوردستان بریتین لە، پێداچوونەوە بە گرێبەستەكان یاخود دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستان یان بوونی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە كێڵگە نەوتییەكاندا، تەنها لەم سێ ڕێگەیەوە هەرێم دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

هەفتەی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی نەوت، سەردانی هەرێمیان کرد بەمەبەستی ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە بەغدا، بەڵام شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا