دوو تەقینەوەی بەهێز فڕۆكەخانەی یەمەنی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس

دوای گەشتنی ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەت، دوو تەقینەوە لەناو فرۆكەخانەی عەدەن لە یەمەن روویاندا و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، لەكاتی گەیشتنی ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەتی یەمەن بۆ فڕۆكەخانەی عەدەن دوو تەقینەوە لەناو فرۆكەخانەكە روویداوەو بە موشەكی كاتیۆشا فرۆكەخانەكەش بەئامانج گیراوە.

بەرپرسانی حكومەتی یەمەن رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە 10 كەس كوژراون و نزیكەی 15 كەسی دیكەیش برینداربوون، قوربانییەكانیش زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەكێك لە بریندارەكان وێنەگرێكی كەناڵی سكای نیوز بووە.

ئەو تەقینەوانەش لەكاتێكدایە، بڕیار بوو حكومەتی نوێی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە 30ی 12 دەستبەكار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا