سعودیە: تۆڕێكی تیرۆرستیمان دەستگیركردووە کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی عەرەبستانی سعودییە رایانگەیاند، تۆڕێكی تیرۆرستییان دەستگیركردووە كە پەیوەنديیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.

بەرپرسانی سعودیيە رایانگەیاند، ئەو تۆڕە لە 10 كەس پێكهاتوون و سێ كەسیان لە ریزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران مەشقیان پێكراوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵەكەی رەتكردەوە و بەشانۆیەكی كۆنی سعودیيە وەسفی كرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەی ئەم هەواڵەدا دەڵێت، “تۆمەتەكانی ئەم دواییەی سعودییە درێژە پێدەری هەڵوێستە درۆ و بێ‌ بنەماكانی پێشوویانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا