پەیامی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی-ەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردی-یەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد و رایگەیاند: هیواخوازم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ژیانەوەی تەواوی كوردستان و یەكڕیزی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هەموو كوردێك لەهەر جێیەكی جیهان بن.

دەقی پەیامەكە:

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان

لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیتان لێدەكەم هەمیشە لەجەژن و خۆشیدا بن، نەورۆز جەژنی نوێبوونەوە و سەوزبوونەوەیە، بۆیە هیواخوازم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ژیانەوەی تەواوی كوردستان و یەكڕیزی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هەموو كوردێك لەهەر جێیەكی جیهان بن، لەم بۆنەیەدا درود دەنێرم بۆ رۆحی تەواوی شەهیدانی كورد و كوردستان و پیرۆزبایش لەتەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەم.

هەر لەجەژن و خۆشیدا بن و هەموو نەورۆزێكتان لەخۆشیدا بەڕێ بكەن.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا