پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانیسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، رێککەوتنێکی سێ قۆڵی لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و میسڕ ئەنجام دراوە و بۆ ماوەیەکی کاتی شەڕ لە باشووری کەرتی غەززە دەوەستێت و لەمڕۆوە رێککەوتنەکە دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی رێکەوتنەکە، ئیسرائیل رێگەدەدات لەرێگەی دەروازەی رەفەحی میسڕ، هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە هاوڵاتییانی مەدەنی کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، کە ئاگاداری وردەکاری رێکەوتنەکە نین و ئەوانیان ئاگادارنەکردووەتەوە لە رێککەوتنێکی وەها.
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، شەڕو پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، پاش هێرشی لەناکاوی ئەو گرووپە بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد. بەپێی دواین ئامارەکانی شەڕەکە، نزیکەی 3 هەزارو 500 کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی و رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیش دەڵێت، بەشێکی زۆری قوربانییەکانی منداڵ و ئافرەتن.