رەئیسی بۆ ماكرۆن: هێرشەكانی ئیسرائیل رانەگیرێت دۆخەكە ئاڵۆزتردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری فەرەنسا لەبارەی فراوانبوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی كرد و هۆشداریدا “ئەگەر ئێسرائیل لە هێرشەكانی بەردەوام بێت و كۆتایی بە كوشتاری خەڵك و گەرمارۆی سەر غەززە نەهێنێت، باردۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت و بەرەكە فراوانتر دەبێت.”

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، رۆژی یەكشەممە، 15-10-2023، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوئێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت و شەری نێوان حەماس و ئیسرائیل و بارۆدۆخی غەززەیان تاوتۆیكرد.

محەمەد جەمشیدی، بەرپرسی كاروباری سیاسیی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، رەئیسی لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنیی ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرەنسادا جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر تاوانەكانی رژێمی زایۆنی وەك كوشتار و گەرمارۆی سەر خەڵكی كەرتی غەززە رانەوەستێت، بارۆدۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت و بەرەكە فراوانتر دەبێت.

تاوەكو ئێستا كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری فەرەنسا لەبارەی ئەو گفتوگۆیەی نێوان ماكرۆن و رەئیسی هیچ زانیارییەكی بڵاو نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا