دوای جەژن لیستی مووچەی مانگی 4 رەوانەی بەغدا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای جەژن لیستی مووچەی مانگی 4ی چوار رەوانەی بەغدا دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان دوای جەژن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێدەهێنێت و لیستەكە رەوانەی بەغدا دەكات.

هاوكات چاوەڕوان دەكرێت ئەم مانگە بەهۆی نەمانی بەربەستەكان فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عیراق مووچەكانیان وەربگرن.

دادگای فیدراڵی عیراق بەبڕیارێك گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی چارەسەركردووە، بەپێی بڕیارەكەش دەبێت وەزارەتی دارایی عیراق مانگانە هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری وڵات مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندە بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و چارەسەری گرفتەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا