شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنهێنی دەچێتە دیداری سەدر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان ڕایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بەنهێنی سەردانی نەجەف بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانج لەم سەردانە نهێنیە، پێشنیازکردنی دەستپێشخەرییەکە بۆ سەدر بەمەبەستی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییەی لە ئێستادا هەیە و هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.

جەختی لەوەشکردەوە، بۆ ئەم سەردانە شاندێک لە سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی دیاریکراوە و دەچێتە نەجەف بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر.

لەبارەی وادەی سەردانەکەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، “هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام ئامانج لە سەردانەکە پێکهێنانی حکومەتە لەلایەن کوتلەی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا