ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەهێزە

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ئەوەی پێشتر لەنێوان حكومەتی عێراق ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكەوتنی سەرەتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 كراوەو پڕۆژەیاسای بودجەش لەئەنجوومەنی وەزیران، كە زۆرینەی وەزیراەكانی شیعەن پەسەندكراوە، ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەهێز بووە.

لەو بارەوە فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی لەسەر بودجەی گشتی عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە‌و دواخستنی هەڵبژاردنەكانیش فشاری لایەنەكانی لەسەر پشكی هەرێم لەپڕۆژەیاسای بودجە كەمكردووەتەوە.

فارس عیسا وتیشی: هەرچەندە تێبینی زۆرمان هەیە لەسەر بڕگەو مادەكانی بودجە، بەڵام لەبەر ئەوەی رێككەتن كراوە چارەسەر ئەوەیە پڕۆژەكە وەك خۆی تێپەڕێت و هەرێمیش لەگەڵ ئەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا كێشەكان لەناو پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە ماوەو ئەگەر هەیە لەكاتی دەنگدان ناكۆكییەكان دروست بن لەسەر بودجە، بەڵام لەهەوڵی بەردەوامداین تا كێشەكان نەبنە رێگر و لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش لەناو قەرلەمان رێز لە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بگرن و بودجە تێپەڕینن

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی یەك شەممە 24 كانوونی دووەم، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردو بڕیارە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا