پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئۆکرانیا هۆشداری داوەتە دانوستانکارانی لەکاتی دانوستانەکانیان لە ئیستانبوڵ لەگەڵ ڕوسیا خۆیان بەدووربگرن لە خواردن و خواردنەوە و بەرکەوتن.
لەوبارەیەوە دمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئامۆژگاری هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەگەڵ ڕوسیا دانوستان دەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە خواردن و خواردنەوە لەکاتی دانوستانەکان.
ڕۆژی سێشەممە لەدوای زیاتر لە دوو هەفتە بۆ یەکەم جار شاندی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.
ئەم داواکارییەی ئۆکرانیا لەکاتێکدایە، ترسی ئەوە هەیە لەمیانەی دانوستانەکان لەڕێی خواردن و خواردنەوەکانەوە شاندی ئۆکرانیا ژەهرخوارد بکرێت.