ڕوسیا: ئەمریکا تۆڵەی لێدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستدا، ئەو ناوچانە دەخاتە ژێر لێدانی تۆڵەکردنەوەوە لە لایەن تاڵیبانەوە.

ئەسکەندەر ستیرنێک بەڕێوبەری ناوچەی سێ لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی، “ئێمە ئەو فشارە دەزانین کە ئێستا خراوەتە سەر هاوپەیمانەکان، بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی و هەواڵگری بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەو ئاسیای ناوەڕاست”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕاستیدا خۆشاردنەوە لە پشتی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، واشنتۆن دەخاتە بەر لێدانی تۆڵەکردنەوە، لە لایەن تاڵیبان و ڕێکخراوە مەترسیدارەکانیترەوە.

وتیشی، مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی بنکە سەربازییە بیانیەکان لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، هیچ سودێکی نیەو زیان بە پرۆژە ژێرخانیە گەورەکانی ئەفغانستان دەگەیەنێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک