سەرۆکی چوار زانکۆی سلێمانی دەگۆڕدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆ دەگۆڕێت لەنێویشیاندا، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی دەگۆڕێت و هەر کەسێک خوازیارە و دەزانێت مەرجی بوون بە سەرۆکی ئەو زانکۆیانەی تێدایە سی ڤی و داواکاری پێشکەش بکات.

راشیگەیاند، “مەرجەکانی بوون بە سەرۆکی زانکۆ بریتین لەوەی، داواکار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت، نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت”.

هاوکات، مەرجەکانی بوون بە سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی بریتین لەوەی، “هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لەبوارەکانی زانستی و نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت”.

تێبینیەکان:
• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەممە) دەبێت.
• هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە ([email protected]) بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا