هەرێم و ئیستۆنیا پەرە بە پەیوەندیەكانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی حكومەت، پێشوازیمان كرد لە بەڕێز هاننۆ پیڤكۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا. تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان كرد لە بواری سەربازی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

تیشكی خستەسەر ئەوەش، ئیستۆنیا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوكار و پشتیوانمان بووە، لەم چوارچێوەیەدا داوامان كرد پشتیوانییەكانی ئیستۆنیا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نەك تەنها لەبواری سەربازی، بەڵكو لەبواری بەدیجیتاڵكردنی كاروباری حكومەت سودمان لە ئەزموونی پێشكەوتووی ئەو وڵاتە بینیوە. داوامان كرد پەیوەندییەكانمان لەبوارەكانیتریش بەهێزتر بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا