ئەمریكا لەسەر توندوتیژیەكانی نێوان سنوری ئەرمینیاو ئازەربایجان هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، توندوتیژیەكانی ئەم دواییانەی سەر سنوری ئەرمینیا و ئازەربایجانی شەرمەزاركردو داوای لە هەردوولا كرد پابەندی ئاگر بەستی نێوانیان بن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند توندو تیژییەكانی نێوان سنوری ئەرمینیا و ئازەر بایجانی شەرمەزار دەكات.

داوای لە هەردوو وڵاتیش كرد پابەندی ئەو ئاگربەستەی نێوانیان بن كە واژۆیان لەسەر كردووە، هەروەها هەنگاوی خێرا بنێن بۆ هێوركردنەوەی ئەو بارودۆخەی دروستیان كردووە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو گرژییەی لە نێوان ئەو سنورانەدا دروستبووە، پێویستی بە چارەسەری گشتگیر هەیە، رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات وا دەكات خەڵكی ناوچەكە بە ئارامی بژین .

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر، ئەرمینیا كوژرانی سێ سەربازی لەسەر سنوری ئازەر بایجان نزیك ناوجەی جیگاركۆنیك راگەیاند.

دواتر هەردوولا رایانگەیاند، بە پاڵپشتی كردنی ڕوسیا، هەوڵی هێوركردنەوەی بارگرژییەكانیان داوە گەیشتونەتە ئاگربەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا