ئەردۆغان پشتیوانی لە پووتین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی شەڕی نێوان گرووپی ڤاگنەر و سووپای رووسیا كرد، ئەردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ پووتین دەربڕی.

كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەسەر دەستپێشخەری لایەنی توركیا، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی ڕوسیا گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەردۆغان پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پووتین دەربڕیوە بۆ ئەو هەنگاوانەی سەركردایەتی ڕوسیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هەوڵە گرتویانەبەر.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، گروپی چەكداری ڤاگنەر لە ڕوسیا یاخی بوون و شەڕیان دژی ڕوسیا ڕاگەیاند و دەڵێن، ڕوسیا ئازاددەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا