پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەباران و هەورەتریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ناوچەکانی سلێمنای و هەڵەبجە و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەبێت و بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سبەی سێشەممە، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، دەشڵێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین دەوەستێت و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت وە ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى .
کەشناسی سلێمانی ئاشکراشی دەکات، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.