تاڵیبان چوار تۆمەتباری لە مەیدانی شار هەڵواسی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی حکومەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان چوار کەسیان کوشتووەو، تەرمەکانیان هەڵواسیون.

ئەممڕۆ شەممە 25ی ئەیلولی 2021، بەرپرسێکی حکومی ناوخۆیی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە شاری هەرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان چوار تۆمەتباریان کوشتووە بە تاوانی فڕاندن، تەرمەکانیان هەڵواسیون وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەوانی دیکە.

شێرئەحمەد عەمار جێگری دادوەری هەرات وتی، ئەو تۆمەتبارانە پیاێکی بازرگان و کوڕەکەیان فڕاندووە، پلانی بردنە دەروەیان بە بازگەکانی شاردا داناوە.

بەڵام ئەم کارە ئاگری بە دوای خۆیدا هێنا، ئەو چوار تۆمەتبارە کوژران و سەربازێکی تاڵیبانیش بریندار بوو.

وتیشی، لە مەیدانی سەرەکی شارەکە تەرمی چوار کوژراوەکە هەڵواسراوە، تاوەکو ببێتە پەندێک بۆ ئەو کەسانەی دیکە کە ئەو کارە دەکەن.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕفێندراوەکان بەبێ ئەوەی زیانیان پێ گات، ئازاد کراون.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، واشنتۆن لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی بەرپرسێکی تاڵیبان دەکات، کە وتی بزوتنەوەکە ئامادیە دەست بکاتەوە بە سزای لەسێدارەدان و دەست بڕینەوە وەک سزا لە ئەفغانستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا