عێراق ئەودەروازانە دادەخات كەبۆشایی ئەمنی لەگەڵ سوریا دروستدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق پلانی هەیە هەموو ئەو دەروازانەی كە بۆشاییان لە سنووری سوریا دروستكردووە و چەكدارانی داعش بۆئەنجامدانی چالاكییەكانیان سوودی لێوەردەگرن دابخات.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی پاشماوەکانی داعش لەسنوری سوریا تاکتیکی نوێ دەگرنەبەر.

راشیگەیاندووە، بەهاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ چاودێریکردنی سنوری عێراق و سوریا و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان ودزەكردنی چەكدارانی داعش لەوناوچانەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوو مانگی داهاتوودا هەموو ئەو بۆشاییانەی لە سنوری سوریا هەیە دادەخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا