هەپەگە کوژرانی 17 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، “لە چالاکی گەریلاکاندا دژی سوپای تورکیا 17 سەربازی تورکیا و هاوکارەکانیان کوژران”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، “گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ رێگای شه‌هیدان، سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌وان، زیندوراگرتنی بیره‌وه‌ری و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان، به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی بردووه‌ته‌سه‌ر”.

وتیشی، “سوپای تورکیا چوار جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی، 25 جار بە فڕۆکەی شەڕ، 27 جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە سەدان جاریش بە تانک، هاوەن، کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کرد”.

ئەوەش هاتووە، “لە ئەنجامی چالاکییەکانماندا 17 سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون، یەک سیستمی کامێرای حەراری تێکشکێنرا و هەلیکۆپتەرێک و سیستمێکی کامێرای حەراریش گورزیان لێدرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا