سێ‌ كۆمپانیای دەرمان لە هەولێر داخران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كواڵیتی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێم رایگەیاند، سێ كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانیان لەشاری هەولێر داخستوە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كواڵیتی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێم رایگەیاند، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچونەكانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان بە مەبەستی ئاگاداربون و چاودێریكردنی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان و پابەندبونیان بە مەرج و رێنماییەكان، سەردانی چەند كۆمپانیایەكی دەرمان كرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بەسەركردنەوەیە وێڕای لە نزیكەوە ئاگاداربون لە شێوازی كاركردنیان، دەستخۆشی لە چەند كۆمپانیایەك كرا بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان و پابەندبونیان بە گشت مەرج و رێكارە یاساییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەجێهێنانی ئەرك و كارەكانیان بەشێوەیەكی رێك و زانستیانە.

بەڕێوەبەرایەتی كواڵیتی كۆنترۆڵی دەرمان ئاماژەشیكردوە، هەر لەمیانەی ئەو بەسەركردنەوەیەدا سێ كۆمپانیای دەرمان بەهۆی سەرپێچیكردن لەڕێنماییەكان داخران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا