سزایەکی نوێ لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ ڕوسیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا ئەندامێتی ڕوسیا لەناو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ هەڵپەسێرێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی کەناڵی جەزیرە، “93 وڵات دەنگیانداوە بە هەڵپەساردنی ئەندامێتی ڕوسیا لەناو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، “لە هەمان کاتدا 24 وڵات لەدژی بڕیاری هەڵپەساردنی ڕوسیا دەنگیان داوە”.

دوابەدوای ئەو بڕیارە ئۆکرانیا هاتەدەنگ و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا وتی، “تاوانبارانی جەنگ لەناو ئەنجومەن و دەستەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکاندا جێگایان نابێتەوە”.

وتیشی، “سوپاسگوزاری هەموو ئەو وڵاتانەین کە پشتیوانی هەڵپەساردنی ئەندامێتی ڕوسیایان کرد لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا