ترەمپ دواهەمین شەڕی خۆی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا دواین فشاری خۆی بۆ مانەوەی لەپۆستەكەی بەكاردەهێنێت و داوا لەلایەنگرانی دەكات بڕژێنە سەر شەقامەكان و ناڕەزایی دژ بە ئەنجامەكان دەربڕن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان لەلایەنگرانی دەكات، ئەو داوایەش ترسی لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دروستكردووە كە ناڕەزایەتییەكان بەرەو گرژی هەنگاو بنێنن.

داواكەی ترەمپ هاوكات لەگەڵ كۆبونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا كە دەیەوێت ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردن رابگەیەنێت.

لەئێستادا دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ترسی ئەوەیان هەیە رووداوەكان لە كۆنتڕۆڵ دەربچن و توندوتیژی بەدوای خۆیدا بهێنێت، بەتایبەت كە ئێستا گروپە توندڕەوەكان باس لە چوونیان بۆ ناو خۆپیشاندانەكان دەكەن.

ئەو داوایەی ترەمپ لە لایەنگرانی دوای ئەوە دێت، رۆژی یەكشەممەی رابردوش تۆمارێكی دەنگی ترەمپ و حاكمی ویلایەتی جۆرجیا بڵاوبووەوە، لە تۆمارەكەدا ترەمپ داوای لێدەكات هاوكاری بكات و ژمارەی دەنگەكانی بۆ زیادبكات ئەو رووداوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا