ترەمپ بۆ یەکەمجار پێش بایدن دەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

بۆ یەکەمجار و دوای زیاتر لە مانگێک دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ لە دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێش دەنگی جۆ بایدن کەوتن.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکەی دامەزراوەی راسمۆسن بۆ توێژینەوەکان، ٪٤٨ی ئەمریکییەکان لایەنگری دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانن لەکاتێکدا ٪٤٧ی دەنگدەران لایەنگری جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکانن.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەستاوە بە دامەزراندنی ئێمی کۆنی باریت مامۆستای یاسا و دادوەری فیدڕاڵی سەرباری ئەو دژایەتییە توندانەی دیموکراتەکان بەرامبەر دامەزراندنی ئەم دادوەرە نواندیان.

بەپێی رای شارەزایان، دانانی ئەم کاندیدەی دۆناڵد ترەمپ لەو پۆستەدا رەنگە ببێتەهۆی زیادکردنی رێژەی دەنگەکانی ئەو سەرۆکە لە ململانێی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە رۆژی ٣ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا