پنتاگۆن ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ ترەمپ سازناکات

پۆڵەتیک پرێس

بۆ یەکەمین جار و لەدوای 32 ساڵ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” بڕیاریدا ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ دۆناڵد ترەمپ سازنەکات.

ماڵپەڕی دیفێنس وەنی ئەمریکی تایبەت بە کاروباری سەربازی بڵاویکردەوە، پنتاگۆن ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئەمریکا سازناکات ئەمەش یەکەم جارە لەماوەی 32 ساڵی رابردوودا رووبدات.

ئەم بڕیارەی پنتاگۆن دوای ئەو پشێوییانە دێت، کە لەماوەی رابردوودا بەهۆی پێداگری دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەکەی هاتنەئاراوە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ رووداوەکەی 6ی ئەم مانگە کاتێک لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە ئاهەنگی ماڵئاوایی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بۆ سازکرا بەر لەوەی کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت، رۆناڵد ریگان بوو لە ساڵی 1989، لەدوای ئەوەوە بووە نەریت لە ئەمریکا و هەموو سەرۆکەکانی ساڵانی دواتر ئەم ئاهەنگەیان بۆ رێکخرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا