ئاسایشی سلێمانی باندێكی بەكارهێنان و بارزگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی باندێكی شەش كەسی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەكان بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕكردنی ئەو ماددانە توانی باندێكی شەش كەسی دەستگیربكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری لە پێناو ئارامی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەكەمان دەگەیەنێت، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر توانرا لە ناو شاری سلێمانی بە فەرمانی دادوەر لەڕۆژی 6_11_2022 باندێكی شەش كەسی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن بە ناوەكانی: (ح، ع، م)، (م، غ، م)، (ه، م، ر)، (ش، س، ع)، (ج، ع، ع)، (ف، س، أ)
ئەوەشهاتووە، تۆمەتباران دانیشتووی (هەرێمی كوردستان و ووڵاتی ئێران)ن، توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ماددەكان كە هەندێك لە ماددە هۆشبەرەكان شاردرابونەوە لە ناو سێتی كەلوپەلی چێشتخانە، پێكهاتبوو لە بڕی:

سێ‌ كگم ماددەی كریستاڵ.

50,000 دەنك حەبی ترامادۆڵ.

بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا