ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سەردانی سلێمانی دەکات و لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دروستکردنی یەکڕیزی کورد لە بەغدا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوکات پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بۆچوونی لایەنەکان لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی تاوتوێبکرێت.

هاوکات، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە چەند دۆسیەیەکی ناوخۆی کوردستان لە دیارترینیشیان هەڵبژاردنی پەرلەمان.

رۆژی 18ی تشرینی یەکەم چەند رۆژێک دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لە بەغدا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا