وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەتایی هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنەکان تەواو دەبن و بە گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابەوە ئاشکرایکرد،” سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنەکان تەواو دەبن و سێ بانکی عێراق بە چەند گوژمەیەک بڕی 700 ملیار دینارەکە دەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکارییان کردووە و بە گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئاب دەکرێت.

جەختیکردەوە،” بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بۆماوەیەکی درێژ، شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەک”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا