نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ رۆژی پێنجەم لەسەر یەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 31 سەنت بەرێژەی 0.64٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 24 سەنت بەرێژەی 0.55٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 45.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە لەبازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەكات، كە لەم هەفتەیەدا بەرزترین ئاستی مانگانەی لەمساڵدا تۆمار كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا