30 كه‌س به‌ تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى هزرى داعش ده‌ستگیركران

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( 30 ) تیرۆریست ڕادەگەیەنێت.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو گروپی تیرۆریستی ئاشکرادەکات کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردەوە.

ڕۆژی 21-2-2024 بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری ( پشدەر و بتوێن )لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان وەرگرتووە و پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگەی دروست لەسەر مەرامی تیرۆریستان و ناو و ناونیشانیان، ماوەی 20 رۆژ خرانە ژێرچاودێری بەردەوام و پاشان بەڕەزامەندی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێکدا 15-12-2023 لە قەڵادزێ ( 10) تیرۆریست دەستگیرکران و دووانیان ئافرەتن.

هێما بەوەشکراوە، دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕکرانەوە و لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە١٧-١٢-٢٠٢٣ لە ڕانیە ، قەڵادزێ ، ژاراوە ، حاجی ئاوا ، شکارتە (٢٠) تیرۆریستی تر دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە.

سەرئەنجام بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گروپەی تیرۆریستیەی داعش لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ بڵاوکردنەوەی فکری توندڕەوی داعش کردوە چەندین جار پیلانیان داناوە هیجرەت بکەن بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندی راستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵراونەتەوە تا بەنهێنی بانگەشە بۆ داعش بکەن و گروپەکانیان بەرفراوانتر بکەن .

جەخت لەوەشکراوەتەوە، هەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە هەر مەرام و پیلانێک دژی ئاسایشی گشتی و ئارامی هەرێم و کۆمەڵانی خەڵک بێت شکستی پێدەهێنین و بەدەستێکی پۆڵاینی هێزەکانمان ڕووبەڕویان دەبینەوە و پەلکێشی یاساو دادگاکانیان دەکەین ، جێ خۆیەتی سوپاسی بێپایانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانمان بوون بۆ ئارامی و ئاسایشی نیشتیمانەکەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا