تاڵیبان مردنی سەرۆکی مەکتەب سیاسیەکەی ڕەت دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان، ڕەتی کردەوە کە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەکەیان مردبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 13ی ئەیلولی 2021، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕەتی کردەوە، مەلا عەبدولغەنی پرادا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکەیان مردبێت یاخود بریندار بووبێت.

محەمەد نەعیم وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە، تیایدا مردن و بریندار بوونی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان عەبدولغەنی پراداری ڕەتکردەوە.

نەعیم لە تویتەکەیدا نوسی، زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکان هەواڵی مردن و برینداربوونی پرادار بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەو هەواڵانە دوورە لە ڕاستیەوە، تەنها پڕوپاگەندەیە بۆ دوژمن.

تاڵیبان لە 15ی مانگی ئابی ڕابردوودا، تەواوی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کردو، لە ئێستاشدا سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێن لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا