دەوڵەتی یاسا: شەممە دەنگ بە کابینەکەی سودانی نادرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زرغام مالکی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “ڕۆژی شەممە دەنگ بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی نادرێت و ڕەنگە بکەوێتە ڕۆژی دووشەممە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە زرغام مالکی ئاشکرایکرد، ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت نادات”.

وتیشی، “بە ئەگەری زۆرەوە دەنگدان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد دانیشتنی ڕۆژی شەممە تایبەت بێت بە دەنگدان بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا