هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: زیاتر لەهەزارو 400 هاوڵاتی مەدەنیمان كوشتووە

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە تائێستا زیاتر لە هەزارو 400 هاوڵاتی مەدەنییان لە عێراق و سوریا كوشتووە.

هاوپەیمانێتییەكە لە راگەیەنراوێكیدا دانی بەوەدا ناوە، بەهۆی هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر داعش هەزارو 410 هاوڵاتی مەدەنیان لە عێراق و سوریا “بەبێ مەبەست” كوشتووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە دەستپێكی شەڕەوە، توانراوە 110 هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشە لە دەستی داعش رزگار بكرێت و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن كەسیان رزگار كردووە.

باسلەوەشكراوە، لە 2014ەوە تاوەكو كۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ نزیكەی 35 هەزار هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی داعش.

لەماوەی ساڵانی رابردودا چەندینجار هاوڵاتیانی مەدەنی بوونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كە زۆرجار وا لێكدەدرایەوە ئەو هێرشانە بەمەبەست بێت، یاخود بەهۆی ئەوە وە روودەدەن كە هێزەكانی هاوپەیمانان گیانی هاوڵاتیانی مەدەنیان لاگرنگ نەبێت و بێ بەرنامەو بێ بوونی زانیاری تەواو دەست بەهێرشەكانیان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا