سەركردەیەكی داعش لە سووریا دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەركردەیەكی دیاری داعشی لە باكووری سووریا دەستگیركرد.

لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەركردەیەكی داعشیان لە باكووری سووریا دەستگیركردووە، كە یەكێك بووە لە سەركردە دیارەكانی رێكخراوەكە و شارەزا بووە لە دروستكردنی بۆمب.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكراشی كردووە، ئەو سەركردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێك دەستگیركراوە و هیچ كەسێكی سڤیل لەو ئۆپەراسیۆنە زیانی پێنەگەیشتووە.

رۆژنامە جیهانییەکان ناوی سەرکردە دەستگیرکراوەکەی داعشییان لە سوریا بڵاوکردەوە کە پیشەی سەرەکی ئەو کەسە دروستکردنی بۆمب بوە لەناو داعشدا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسە ناوی هانی ئەحمەد کوردییە کە والی رەققە بوە لە باکوری سوریا و بە پایتەختی داعش ناسراوە.

میکائیل ئێریك کوریلا، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا کە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنەی کردوە رایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە رێگەی دابەزینی ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە و هیچ کەسێکی سڤیل زیانی بەرنەکەوتوە و بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا