هاوپەیمانان بەبەهای ملیۆنان دۆلار چەك دەدەنە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهای سێ ملیۆن دۆلارە چەک وكەرەستەی سەربازی لە هاوپەیمانان وەردەگرێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق ئەمرۆ دووەممە 31ی ئایار وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەک و تەقەمەنی كە بە بەهای نزیکەی 3 ملیۆن مەزەندە كراوە لەهێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئەمەریكا رابەرایەتی دەكات وەرگرتووە.

هاوكات بەگوێرەی بەیاننامەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق، چەك و كەرەستە سەربازییەكان بۆ پاڵپشتیکردنی عێراقە لە ئەرکەکەی بۆ شکستپێهێنانی داعش و بەشێکە لە بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی سندوقی کۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کە لە ساڵی 2014 ەوە جێبەجێ کراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا