هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەیەك چەكداری داعش دەكوژێت

پۆڵەتیك پرێس

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ژمارەیەك چەكداری داعش لە شاری سامەڕا كوژران.

شانەكە باسی لەوەكردووە، كوژراوانی داعش ژمارەیان پێنج كەسەو رووداوەكەش لەناوچەی تەل زیهابی سەر بەشاری سامەڕا بووەو پێگەكانیشیان تێكدراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانەكەیان بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری نیشتمانی ئەنجامداوە.

هەرچەندە زیاتر لە سێ ساڵە حكومەتی عێراق سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر چەكدارانی داعشدا راگەیاندووە، بەڵام تائێستاش لە چەندین ناوچەی عێراق شانەی نوستووی ئەو چەكدارانە بوونیان هەیە.

هاوكات زۆربەی كات ئەو شانە نوستوانەی داعش زیاتر لەو ناوچانە دەست بەهێرشەكانیان دەكەن كە هەست بەبوونی بۆشایی ئەمنی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا