تەقینەوە لە ماڵێکدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئەیلول، لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی دەنگێکی بەرز هاوشێوەی تەقینەوە لە ماڵیکدا بیسترا و قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی کانی کوردە هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکاتی دروستکردنی تەقەمەنی بەمەبەستی ڕاوەماسی، بەخۆیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بووە و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا