پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان دژی بڕینی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی 12ی 2021، دوای دوو هەفتە لە راگرتنی خۆپیشاندانەکان، لەبەردەم زانکۆی سلێمانی نزیک شەقامی راپەڕین، خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکردەوە و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان کرد.
بەقسەی بەشێک لە خوێندکاران، خۆپیشاندانی ئەمجارە جیاوازە و هێمنانە بەڕێوەدەچێت و رێگەنادەن هیچ لایەنێکی دەرەکی تێکەڵاوی خۆپیشاندانەکانیان ببێت.
لەماوەی هەفتەکانی رابردوودا، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان دژی بڕینی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.