چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ هێزێك لە حكومەتی داهاتوو پەراوێزناخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەڵوێستی خۆی لەسەر هاوپەیمانەكانی ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند و دەڵێت، نایانەوێت هیچ هێزێكی سیاسی پەراوێز بخرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان لەگەڵ بەشداری هەموو هێزە سیاسییەكانن لە حكومەتی داهاتوودا، بەر لە كشانەوەی هاوپەیمانی سەدریش بە چەند مانگێك كاریان لەسەر ئەو بابەتە كردووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەرگای گفتوگۆی كراوەیە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكاندا، بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

لە لایەكی دیكەوە سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ هاوپەیمانی سەروەریی و هاوپەیمانی عەزم كۆدەبنەوە، لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا ئەركی پێكهێنانی حكومەت كەوتووەتە ئەستۆی چوارچێوەی هەماهەنگی و گفتوگۆكانیش لەگەڵ لایەنەكان بە ئامانجی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە، كە بتوانێت عێراق بگەیەنێتە كەناری ئارامی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا