بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی کەمکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ کەمکردەوە و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئەیلول، بانکی ناوەندی بڕی 197,727,483 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 172,357,483 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 25,370,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی کەمکردەوە و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە، بەشێوەیەک بەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو 100 دۆلار لەسەروو 154 هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا