سوپای پاسدارانی ئێران “سیخوڕێك” دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بۆ دەزگای هەواڵگری وڵاتانی کەنداو کاردەکات.

لەوبارەیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکرد، “کەسێک دەستگیرکراوە کە کاری بۆ هەواڵگری یەکێک لە وڵاتانی کەنداو کردووە و پلانی کاری تێکدەرانەی هەبووە لە پارێزگای هورمزگان لە ڕۆژئاوای ئێران”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش هەواڵگری سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “سیخوڕێکیان لە پارێزگای کرمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەستگیرکردووە کە کاری بۆ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا