داتاكانی هەرێم لەبارەی نەوتەوە دەدرێتە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمەوە تەواوی ئەو داتاو زانیارییانەی لە بارەی نەوتەوە دراوەتە پەرلەمان، بەسەر لیژنەو فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا دابەش دەكرێن.

نوسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانەوە تەواوی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە خراونەتەڕوو لە بارەی پرۆسەی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بەسەر لیژنە و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان دابەش دەكرێت، هاوكات لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانیشدا بڵاودەكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هەنگاوە بەمەبەستی ئاگاداربوونی تەواوی ئەندامانی پەرلەمانە لەو وردەكارییانە و بە پیرەوەچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بدات، تائێستاش لێدوانی بەشێك لە فراكسیۆنەكانی شییعەكان بەوجۆرەیە كە دەنگ بە تێپەڕاندنی پشكی هەرێم نادەن.

هاوكات مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا