پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک زاڵگەی بەرلوت ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە26ی تشرینی دووەم، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) بەئاراستەی ناوشاری کەلار هاتووە، لەنزیک زاڵگەی بەرلوت کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی ڕووناکیدا کێشا بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی بریندار بوون”.
ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.