تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردو شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێردا لە شەقامی‌ سالم (سەهۆڵەكە) ڕوویداو یەكێك لە شۆفێرەكان بە چەقۆ زیانی‌ بە ئۆتۆمبێلی‌ بەرامبەر گەیاندو دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەو دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستیپێكرد.

باسی لەوەشكردووە، سەرەنجام ‌و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

روونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، ص، ح) بە بڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 477 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا