خاوەن مۆلیدەیەك كارەبای نیشتمانی بە نرخی كارەبای مۆلیدە فرۆشتووە بە هاووڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شارۆچكەی زاخۆ خاوەن مۆلیدەیەك دەستگیركرا بە تۆمەتی دزینی كارەبای نیشتمانی و فرۆشتنەوەی وەك كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتیان.

مشیر بەشیر، قائیمقامی زاخۆ رایگەیاند: ئەو خاوەن مولیدەیە دەستگیركراوە، كە كارەبای نیشتمانی بە كارەبای مولیدە بە هاووڵاتیان فرۆشتووە.

وەك قائیمقامی زاخۆ ئاماژەی بۆ كرد، ئەو خاوەن مولیدەیە ماوەی سێ‌ ساڵ‌ بڕی 300 ئەمپێر كارەبای بە 90 ماڵ فرۆشتووە و پێنج ملیۆن دیناری وەرگرتووە.

روونیشیكردەوە، دوای بریاری دادگا، بە تۆمەتی دزینی كارەبای نیشتمانی و فێڵكردن لە هاووڵاتیان خاوەن مۆلیدەكە دەستگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا