لە 24 كاتژمێری رابردودا لە هەرێم 403 كەس لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی حاڵەتەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 636 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكەو 403 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراوە.

لە ئامارەكەدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا ٦٣٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و ٤٠٣ چاكبوونەوە و ١٧ گیانلەدەستدان تۆماركراوە‪.

بەپێی ئامارەكە، ١١٠ لە هەولێرو ٣٥٣ لە دهۆك و ١٠٩ لە سلێمانی تۆمار كراوە.

هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو لە پارێزگای هەڵەبجە 32 حاڵەتی نوێی و لە ئیدارەی گەرمیانیش ٣٢ تۆماركراوە.

لەئامارەكەدا هاتووە، ٤٠٣ كەسیش چاكبوونەتەوە، 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەجۆرێك شەش لە سلێمانی، دوو لە هەولێر، شەش لە دهۆك، دوو لە گەرمیان، یەك لە ڕاپەڕین بووە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا لە هەرێم 42 هەزارو 368 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزار و ٣٢٤ كەسیان چاكبوونەتەوە و هەزار و ٥٥٣ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا