هیندستان لە دۆخێکی کارەساتباری کۆرۆنادایە

پۆڵەتیک پرێس

وڵاتی هیندستان ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە ڕووی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەکە بەربەستی ٤٠٠ هەزار توشبووی تێپەڕاند و  ٣٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا .

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هیندستان-دا هاتووە، ” ئەمڕۆ شەممە لە ڕووی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ژمارەیەکی بەرزی پێوانەیی تۆمار کراو ٤٠١ هەزار و ٩٩٣ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی مردوانیش بەرزبووەتەوەو لەو ماوەیەدا ٣٥٢٣  کەس گیانیان لەدەست داوە.

پێشتریش رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، کۆرۆنای هیندی ئەو وڵاتەی خستووەتە ناو قەیرانێکی قوڵەوەو گەیشتووە ١٧ وڵاتی دیکەش .

هیندستان لە دوای چین زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هەیە و لە ئێستادا مەترسیدارترین وڵاتە لە رووی توشبوون بە کۆرۆنا و لە ڕووی ژمارەی گیان لەدەستدانیشەوە چوارەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا