مەهەپە سورە لەسەر داخستنی یەكجاری هەدەپە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا “مەهەپە” دەڵێت، پێویستە كۆتایی بە پەكەكە بهێندرێت و هەدەپەش دابخرێت.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا “مەهەپە” لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی مەهەپەدا كە سێشەممەی هەموو هەفتەیەك بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: پێویستە لە ساڵی 2022دا پەكەكە كۆتایی پێبهێندرێت و هەدەپەش دابخرێت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2023 و لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیادا وڵات پێ بنێتە نێو ساڵێكی “بێ تیرۆر”ەوە.

دەوڵەت باخچەلی وتی: پێویستە توركیا لە ساڵی 2022دا رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە لە ناوەوەی توركیا و لە باكووری عێراقیش ریشەكێش بكات بۆ ئەوەی ساڵی 2023 و لەیادی 100 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیا تیرۆر و سەرچاوەكانی بۆ هەمیشە وشك بكرێنەوە”.

لەبارەی هەدەپەوە، باخچەلی وتی: هەدەپە وەك روویەكی سیاسیی پەكەكەیە، پێویستە هەموو رێكارەكان بەوپەڕی خێرایی بگیرێنەبەر بۆ هەمیشە داخستنیان و رزگاركردنی كۆمەڵگە لێیان.
پارتی دیموكراتی گەلان 15ی تشرینی یەكەمی 2012 وەك پارتێكی فەرمیی توركیا دامەزرا، بەپێی پەیڕەوی نێوخۆیی پارتەكە (هەدەپە) كورتكراوەكەیەتی و دروشمەكەشی دارێكی قەد دووانەییە، سیستمەكەی هاوسەرۆكایەتییە و ئێستا هەریەك لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار هاوسەرۆكی ئەو پارتەن، بەپێی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردن هەدەپە سێیەمین فراكسیۆنی توركیایە.

هەدەپە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 7ی حوزەیرانی 2015 دا 13.1٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنا كە 80 كورسیی پەرلەمانی بوو، لە هەڵبژاردنی پێشوەختە كە 1ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ بەڕێوەچوو، 10.8٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بە 59 كورسییەوە چووە پەرلەمانی توركیا.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە 24ی حوزەیرانی 2018 شدا هەدەپە بەبێ پێكهێنانی هیچ هاوپەیمانێتییەك بەشداریی لە هەڵبژاردندا كرد كە 11.7٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و 67 كورسیی پەرلەمانی بردەوە، ئەمە لە كاتێكدایە بەهۆی دەستگیركردن، زیندانیكردن و لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتارێتی ئێستا هەدەپە 58 پەرلەمانتاری هەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا